فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له ناوچه‌ی رمێلان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جێگیرن، به موشه‌كێكی جۆری 107 ملیم كراونه‌ته ئامانج و دواتریش توانیویانه هێرشه‌كه تێكبكشێنن .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، موشه‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ربازی رمێلان كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا كوژرانی دوو چه‌كداری باڵای داعشی له هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكا له باكوری سوریا راگه‌یاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP