له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی پێنج كه‌س له ڕێره‌وێكی ڕۆیشتن له شاری ڕالی له ویلایه‌تی كارۆلینای باكووری ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداو دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش پۆلیس، له‌ماڵێكدا گه‌مارۆی تاوانباری ئه‌و رووداوه‌ی دا و ده‌ستگیركران.
پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كه له ئه‌ركدا نه‌بووه له‌نێو قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌دایه.
تاوانباره‌كه كوڕێكی گه‌نجی سپی پێسته و له‌و باره‌یه‌وه، ماری ئان باڵدوین سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری رالی رایگه‌یاندوه، ته‌قه‌كردنه‌كه له نزیكه‌ی سه‌عات 5ی ئێواره به‌كاتى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕێگای گرین وه‌ی نۆس له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ڕوویداوه.
دانیشتوویه‌كی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی روداوه‌كه‌ی تێدا روویداوه، رایگه‌یاندوه به‌هۆی داخستنی ناوچه‌كه ناچاربووه چه‌ند سه‌عاتێك بمێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
به‌هۆی ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ش، دوو كه‌س كه یه‌كێكی دیكه‌یان پۆلیسه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP