زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئاشکرای کرد، بانگهێشتنامەیەکی فەرمیان ئاراسته‌ی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاریی پێشووی ئەڵمانیا كردوه بۆ سەردانیكردنی وڵاته‌كه‌یان.
وتەبێژه‌كه‌ی تاڵیبان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "بیلد"ی ئه‌ڵمانی وتی: "له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆمان كردوه‌و له ده‌وحه‌ش نێرده‌ی تایبه‌تیان سه‌ردانی نوسینگه‌كه‌مانی كردوه، دڵنیاشم په‌یامی ئێمه‌یان به خاتو مێركڵ گه‌یاندووه."
زەبیحوڵا موجاهید ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، دەیانەوێت کەشێکی تەواو سه‌قامگیر له وڵاته‌كه‌یان بهێننه كایه‌وه‌و ژینگەیەک دروستبكه‌ن کە لەلایەن هەموو وڵاتانەوە قبوڵ كرا‌و بێت و سەرۆکی دەوڵەت و حکومەته‌كان باوەڕیان پێی هەبێت، زۆر بە گەرمیش پێشوازی لە ئەنجێلا مێرکڵ دەکەن و دڵخۆش ده‌بن بە بینینی .
زەبیحوڵا باسی له‌وه‌شكرد "تاڵیبان" هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی ره‌سمی له‌گه‌ڵ (به‌رلین) هه‌بێت و به‌پێی تواناش یارمه‌تیان بدات له بواری مرۆییه‌وه و تی، پێویستیمان بە یارمەتی هەیە لە بواری چاودێریی تەندروستیی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری، پێشمانوایە حکومەتی ئەڵمانیا دەتوانێت هاوکاریمان بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، یەکشەممەی رابردو مێرکڵ به گرنگیزانی ئەڵمانیا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان ده‌ستپێبكات و وتی "ئێستا دەبێت ئه‌وان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێت" ئەڵمانیاش دەیەوێت رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بتوانن بۆ باشتركردنی دۆخی وڵاته‌كه كاربكه‌ن.
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لە ٣١ی ئاب رایگەیاندبو، ئەڵمانیا ئامادەیە دەست بە جوڵه دیپلۆماسییەکان بکاتەوە كه لە دوای کۆنترۆڵکردنی كابول له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه هەڵپەسێردراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP