له فیستیڤاڵی فیلمی مناڵان لە شاری (ئەمستردام)ی
هۆڵه‌ندا فیلمی (ماتیس) واتا (ھاوڕێیان) كه (شاد عیسا) نه‌وجوانی كورد، رۆڵی سه‌ره‌كی
تێدا ده‌بینێت نمایشكراو خه‌ڵاتی یەكه‌می فیستیڤاڵه‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
شاد وێڕای شادی و شانازیكردنی به سه‌ركه‌وتنی
له‌و فیلمه به چاوی هیواو گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێته ئاینده‌ی هونه‌ری خۆی و هیواداره
ھەنگاوی باشتر بنێت و بگاته ھولیودو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانیی بناسرێت.
ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌توانایه، تەمەنی ١٥ ساڵەو
به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باشووری كوردستانه له باوكێكی هه‌ڵبجه‌یی و دایكێكی هه‌ولێری،
لە هۆڵه‌ندا له‌دایك بووه‌و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ئەمستردام ده‌ژی
و خوێندكاری قۆناغی ناوەندییە.
شاد لەئیستادا وەك ئەكتەری فیلمی منالآن روخسارێكی
ناسراوی ھوڵەندایە، دەستپێكی كاركردنی له هونه‌ری سینه‌مادا بۆ سالی ٢٠١٨ دەگەرێتەوە و بەشداری چەندین فیلم و كاری ریكلامی
كردوە ، لەو فیلمەشدا وەك نه‌وجوانێكی قوربانی ماددەی ھوشبەر روڵی سەرەكی دەبینێت .
فیستیڤاڵی فیلمی مناڵان بە بەشداری دەیان فیلمی
وڵاتانی جیھان به‌ڕێوه‌چوو، فیلمی ماتیس كە پاڵەوانه‌كه‌ی شاد عیسا بوو له‌و فیستیڤاڵه
نمایشكراو وەك باشترین فیلم دەستنیشانكرا، فیلمەكە باسی ژیانی ئەو مێردمنداڵانە دەكات
كە لە لایەن بازرگانانی ماددەی ھۆشبەرەوە فریو ده‌درێن و ماددەی ھۆشبەریان پێدەگوازنەوە
لە بەرامبەر چەند یۆرۆیەك .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP