گۆڤارێكی ئه‌مریكی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م فراوانبوونی ناتۆ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌كاریگه‌رییه ئابورییه‌كانی مۆسكۆ له‌سه‌ر توركیا.
گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، وڵاتانی ڕۆژئاوا وایده‌بینن كه‌توركیا به‌ئه‌نقه‌ست و بۆ ڕازیكردنی ڕوسیا، به‌ئه‌ندامبوونی سوید‌و فینله‌ندا له‌ناتۆ دواده‌خات. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، درێژه‌كێشانی پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبوونی سوید‌و فینلاندا له‌ناتۆ، بیرۆكه‌ی یه‌كگرتوویی ناتۆ دژی ڕوسیا تێكده‌دات.
ده‌شڵێت، دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، تا دێت بێزارده‌بن له‌پێداگیرییه‌كانی توركیا.
مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، داوای به‌ئه‌ندامبوونیان له‌ناتۆ پێشكه‌شـكرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕازیبوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆ، به‌هۆی مه‌رجه‌كانی توركیا تائێستا ئه‌و دوو وڵاته نه‌بوون به‌ئه‌ندامی ناتۆ، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و دوو وڵاته، په‌یوه‌ست به‌ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانیان بۆ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP