به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ده‌ستگیركردنی ٢٦ تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه تیرۆریستیان تێدایه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، به هه‌وڵی بێ‌وچان و زانیاری پێشوه‌خته، فه‌رمانده هه‌واڵگرییه‌كان و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا، و به‌سره، و ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردنی خورماتوو، فیرقه‌ی 10 توانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌سره، و ئه‌نبار، و كه‌ركوك، و دیاله و نه‌ینه‌وا بۆسه دابنێت، له ئه‌نجامدا (4) تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیركران كه له ناوچه‌كانی هیت، و عامریه و موسڵ داواكراو بوونه، هه‌روه‌ها (22) تۆمه‌تبار به دۆسیه‌ی یاسایی جۆراوجۆر له ناوچه جیاكان ده‌ستگیركران و راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كران .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP