له‌ساڵی 1979وه ئه‌مریكا باری نائاسایی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ئێستاش ماوه‌كه‌ی ساڵێكی تر درێژكرده‌وه.
كۆشكی سپیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به بڕیاری جۆوبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باری له‌ناكاوی نیشتمانی تایبه‌ت به ئێران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژ ده‌كه‌نه‌وه، راشیگه‌یاند، ئه‌و باره له‌ناكاوه له ١٤ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٩وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه.
له ١٤ی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٩، به بڕیاری جیمی كارته‌ر سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا و دوای ته‌نیا 10 رۆژ له سووتانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكاری ئه‌و وڵاته، واشنتۆن باری له‌ناكاوی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند و سه‌رجه‌م سامانه‌كانی حكومه‌تی تارانی له ئه‌مریكا بلۆككرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP