سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق

عێراق
14:02 - 2022-11-13

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی یەکشەممە ١٣ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە خاتوو پاولا کانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.

لەو دیدارەدا باڵیۆز پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فەخامەتی سەرۆک کۆمار کرد  بەبۆنەی هەڵبژاردنی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا.

 باڵیۆز کانلی ویستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاکاندا دوپاتکردەوە کە لە بەرژەوەندی هەر دوو گەلی دۆست بێت.

 سەرۆک کۆمار سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ پیرۆزبایی و دەربرینەکانی و جەختی کردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەیی و هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP