سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده له رابردوو و له‌ئێستاشدا له‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ خوێندكارانی ناڕازی ده‌ربڕیوه‌و داوایان لێده‌كات فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌ت توندوتیژی لێنه‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها توانای خوێندكاران وه‌ك ئومێدێكی گه‌وره بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كات.
حكومه‌ت بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی نه‌داوه
ژێوار كارزان عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی راپه‌ڕین له لێدوانێكدا به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ساڵی رابردوو بڕیاریدا كه ته‌نها بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دابه‌شبكات، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ تائێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیارینه‌داوه ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دابه‌شبكرێت و خۆی لێدزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ستپێبكاته‌وه".
"بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو یه‌كه‌م سه‌ركرده پشتگیری خوێندكارانی كرد، ئه‌وه‌ش پشتگیرییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێمه، جگه له سه‌رۆك بافڵ تائێستا هیچ حزب و لایه‌نێك بۆ پشتیوانی خوێندكاران نه‌هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت"، ژێوار كارزان واده‌ڵیت.
سه‌رۆك بافڵ و خوێندكاران
نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی راپه‌ڕین ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: "ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆك بافڵ سه‌باره‌ت به به‌شه ناوخۆییه‌كان ساڵی رابردوو پیێداین، سه‌رجه‌میان جێبه‌جێ كران كه‌جێی ده‌ستخۆشییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئومێدی زۆرمان به سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه‌و وه‌ك باوك و برا پشتیوانی خوێندكارانه".
سه‌رۆك بافڵ 15 ملیار دیناری بۆ خوێندكاران خه‌رجكردووه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كار بۆ پاڵپشتی دارایی خوێندكاران ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خوێندكاران جێگه‌ی سوپاسه".
د. توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هاوكارێكی باشی خوێندكاران بووه، له‌ساڵی رابردوو 15 ملیار دیناری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندكاران خه‌رجكردووه".
"چه‌ندینجار له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه له كێشه‌كانی خوێندكاران ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌و كارمان له‌سه‌ر كردوه، كه له‌سوودی خوێندكاران بووه"، توانا نه‌جه‌ف واده‌ڵێت.
داوا ده‌كرێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ ببێته نه‌ریت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ڵێت: "هیوادارین ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێته نه‌ریتێك بۆ هاوكاری خوێندكاران، تا ئه‌و كه‌موكوڕی و كێشانه‌ی هه‌یانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
دابه‌شكردنی ده‌رماڵه ببێته یاسا
خوێندكاران داوا ده‌كه‌ن دابه‌شكردنی ده‌رماڵه به‌یاسایی بكرێت و هه‌موو ساڵێك بۆ ده‌رماڵه خۆپیشاندان نه‌كه‌ن.
ئاژێر كه‌ریم ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری گشتی زانكۆ و په‌یمانگاكانی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ئاژانسی ره‌سمی یه‌كێتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه: "مانگی 11ـی ساڵی رابردوو له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستكرا به‌خۆپیشاندان، زۆرینه‌ی ئه‌و داواكاریییانه‌ی كه بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 هه‌بوون به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ جێبه‌جێكران، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه بۆ ساڵی نوێ، دابه‌شكردنی ده‌رماڵه و گرنگیدان به به‌شه ناوخۆییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و یاسایی به بڕێكی دیاریكراو بمێنێته‌وه".
"داواكاری خوێندكاران ئه‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان بدرێت و به‌یاسا ده‌رماڵه جێگیر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی و هه‌موو ساڵێك خوێندكاران ده‌ست به‌خۆپیشاندان نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت خۆی له‌و مافه‌ی خوێندكاران ده‌دزێته‌وه"، ئاژێر كه‌ریم ئه‌حمه‌د وای وت.
سه‌رۆك بافڵ پشتیوانه
ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری خوێندكاران كرا، بۆ ئه‌مساڵیش سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ داوا ره‌واكانی خوێندكاران ده‌ربڕیوه.
دابینكردنی ده‌رماڵه ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك حزب
ئاژێر كه‌ریم ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری گشتی زانكۆ و په‌یمانگاكانی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بافڵ ساڵی رابردوو به‌ڵێنی ته‌رخانكردنی ده‌رماڵه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی به خوێندكاران دا‌و سه‌رجه‌م به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ پێویسته حكومه‌ت هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك حزب و پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵسن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ خوێندكاران ده‌ربڕی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ئاڕاسته‌ی خوێندكاران كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "وڵاته‌كه‌مان پێویستی به توانا و لێهاتووییه‌كانی خوێندكاران هه‌یه و ئومێدی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌وان هه‌ڵچنیووه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ خوێندكاران: ئومێدی گه‌وره‌مان پێتانه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكیدا بۆ خوێندكاران ده‌ڵێت:"له ساڵی رابردوودا به‌دیداری یه‌كتر شادبووین و به‌ڵێنی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانم پێدان، به‌خۆشحاڵییه‌وه زۆرینه‌ی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركرد".
"ئێستاش به بڕوای ته‌واوم به رۆڵ و پێگه‌ی ئێوه له ئێستا و داهاتووی وڵاته‌كه‌ماندا، به‌ڵێنتان بۆ دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیشتان، به‌نده و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین"، سه‌رۆكی یه‌كێتی وای وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP