جارێكی دیكه‌ له‌ چین و كۆریای باشور كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

تەندروستی
21:28 - 2022-11-13

ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی تر بڵاوبووه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا له‌چین ١٢ هه‌زارو له‌كۆریای باشوریش ٥٤ هه‌زار حاڵه‌تی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌. 

ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ هه‌زار و ٥٣٥ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌كۆرۆنا له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌، كه‌به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ له‌دوای ٢٩ی نیسان كه‌ له‌و كاته‌دا به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ناوه‌ندی بازرگانی شه‌نگه‌های داخرا.

هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی پێوه‌ره‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌راورد به‌ رێژه‌ی دانیشتوانی چین كه‌ملیارێك و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه‌، ژماره‌ی توشبووان كه‌مه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ پرۆسه‌كانی داخستن و كۆتوبه‌نده‌كانیان بۆ ڕێگریی له‌ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ چڕكردوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان له‌ ١٠ رۆژه‌وه‌ بۆ ٨ رۆژ كه‌مكردۆته‌وه‌ .

به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش، جیاوازی له‌نێوان توشبووانی كۆرۆناو جۆره‌كانی تری ئه‌نفلۆنزا ئه‌وه‌یه‌ كه‌توشبووی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك هه‌ستی بۆنكردن له‌ده‌ستده‌دات و داموده‌زگاكانی حكومه‌تیش له‌ڕۆژێكه‌وه‌ بۆ 3 ڕۆژ مۆڵه‌ت به‌توشبووان ده‌ده‌ن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP