دواجارو دوای چه‌ندین دواخستن به‌یانی ئه‌مڕۆ 16-11-2022 ئاژانسی “ناسا”، کەشتی ئاسمانی “ئارتمیس 1”ی له ویلایه‌تی فلۆریدا، رەوانەی سەر مانگ کرد، ئەوەش دوای ٥٠ ساڵ.
ئامانج له ئه‌ركی كه‌شتی "Artemis 1" کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 25 ڕۆژ بخایەنێت، دڵنیابوونەوه‌یه لەوەی کە ئەم كه‌شتییه نوێیە سەلامەت و شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی تیمەکانی كه‌شتیوانیی بۆ سەر مانگ لە ساڵانی داهاتوودا بگوازێته‌وه.
ئه‌م پرۆگرامه‌ی "ناسا" كه تێچووه‌كه‌ی چه‌ندین ملیار دۆلاره، چەند ساڵێک دواکەوت، بۆیه سەرکەوتنی بۆ ئاژانسی (ناسا) گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
بە وتەی لێپرسراوانی ئاژانسی "ناسا"، درێژیی کەشتییە ئاسمانییەکە ھێندەی بینایەکی ٣٢ قاتە و ھیچ کەشتیوانێکی تێدا نییە، هه‌روه‌ك به گەورەترین پڕۆژەی ناساش لە ساڵی ١٩٦٩ەوە ئه‌ژمار ده‌كرێت كه تائێستا ئەنجامی بدات، كاتێك پڕۆژەی(star1) (پێنچ)ی راگەیاندو یەکەمین مرۆڤ لەسەر مانگ نیشتەوە، دووجاریش لە ھەڵدانی ئەو کەشتییە بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە شکستیھێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP