چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە

کوردستان
16:26 - 2022-11-17

«سەلمێنەری زیندوویی شاری سلێمانی و ڕۆشنبیریی خەڵکەکەی دەردەخات» 

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١١/١٧ بەئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی  سەرکردایەتی و بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی ئازاد محمد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و نوسەر و ڕۆشنبیران چوارەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە.

چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بە بەشداری چەندین وڵات و چەندەھا ناوەند و دەزگا و کتێبخانەی ناوخۆی و دەرەکی بەڕێوەدەچێت، بە زمانە جیاوازەکانی جیھان ملیۆنان کتێب بەردەست دەبێت، لەمیانی بەشداریکردنی لە پێشەنگاکە هەڤاڵ جەزا سەید مجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە سەلمێنەری زیندوویی شاری سلێمانی و ڕۆشنبیریی خەڵکەکەی دەردەخات کە ئاشنایەتیان لەگەڵ کتێب هەیەو دۆستی خوێندنەوەن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP