كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌روه‌ت و سامانی روسیای له وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه بلۆك ده‌كات كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 68 ملیار یۆرۆ كه زۆربه‌یان له به‌لجیكایه و نزیكه‌ی 50 ملیار یۆرۆیه.
لای خۆشیه‌وه، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا رایگه‌یاندوه، بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانی ڕوسیا یه‌كسانه به "دزی" و ئه‌وه یه‌كه‌م ساڵ نییه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وكاره به‌رامبه‌ر به روسیا ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌ك ته‌نها سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسانی روسیا، به‌ڵكو سامانی ده‌وڵه‌تی روسیاش ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرێت.
وتیشی:" ئه‌وروپا له ساڵی 2014ه‌وه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕیاری نایاسایی و ناڕه‌وا كارده‌كه‌ن و سزای هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانی روسیا ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سزاكانی سه‌ر مۆسكۆدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP