فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوخهمى خۆى بۆ كهسوكارى قوربانيانى روداوهكهى شهويرابردووى دهۆك دهردهبڕن.
دهقى پهيامهكه...
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوپەری نیگەرانی و خەمبارییەوە هەواڵی رووداوە خەمناکەکەی شاری دهۆکی خۆشەویستی پێگەیشت کە بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە روویدا و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەی قوربانیەکان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لەخوای گەورە داواکارین شیفای بریندارەکان بدات.
داواکارین دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لەپێناوی روونەدانەوەی ئەمجۆرە رووداوە خەمناکانە کە ماوەیەکە بەهۆی سیستمی غازەوە روو دەدات، ڕێوشوێنی پێوسیت بگرنەبەر و پێداچوونەوەی تەواو بکرێ بە چۆنێتی کارکردن بە سیستمی غازی شل.
هەروەها رۆڵی تیمەکانی فریاگوزاری و بەهاناوەچوون بەرز دەنرخێنین، کە ئازایانە ئەرکەکانیان چێبەجێ ئەکەن.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٢/١١/٢٠٢٢
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP