په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور: زه‌وییه‌ زیاده‌ره‌وه‌كانی كه‌ركوكش ده‌بێت تاپۆ بكرێن

کوردستان
22:22 - 2022-11-22

دیلان غەفور"ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، توانیویانە ئەو ھەوڵە ڕابگرن کە دەستەی ھەماھەنگیی نێوان پارێزگاکان داوای کردبوو، کەرکوک بەدەربکرێت لە تاپۆکردنی خانوە زێدەڕه‌وه‌کان.

 

جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌، بەردەوام دەبن لەسەر ئەوەی تاپۆکردنی خانووە زێدەره‌وه‌کان بەپێی بڕیاری ژمارە ٤١٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کەرکوکیش جێبەجێ بکرێت، کە لە بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەتی ئه‌و شاره‌دا دایه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP