وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا له‌ ئێران ده‌كات واز لە هەڕەشە و توندوتیژی زیاتر بهێنێت

عێراق
10:11 - 2022-11-23



  نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتەکە، لە راگه‌یه‌ندراوێکدا، كه‌ ئه‌مڕۆ (23ی تشرینی دووەمی 2022) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ "پێشێلکارییەکانی ئێران دژبه‌ یەکپارچەیی خاکی عێراق بەردەوامن، لە ڕێگەی ئەو هێرشە کوشندانەی کەكرایه‌سه‌ر هەرێمی کوردستان لە ٢٠ تا ٢٢ی ئەم مانگە." 


پرایس راشیگه‌یاندوه‌: ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە دووبارەو نابەرپرسانەیه‌ بۆسه‌ر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات و داواش لە ئێران دەکات واز لە هەڕەشە و توندوتیژی زیاتر بهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP