هه‌وڵه‌كانی بافل جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایش و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی و ناوخۆی عیراق كۆبووه‌و تێیدا پرسی "رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و بۆشایی ئه‌منی ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق" ته‌وه‌ری جێبایهخبوون.
هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی پێویستیه‌كی گه‌وره‌یه
تیرۆرستانی داعش سوود له‌و بۆشاییانه وه‌رده‌گرن كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق بوونی هه‌یه و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌درێت.
كه‌ریم شكور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ده‌ڵێت: "هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروستبووه".
"چه‌ند شه‌وی رابردوو هێرشێكی تیرۆرستی كراوه‌ته سه‌ر سوپای عیراق له‌سنوره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری زیاترمان لێده‌خوازێت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان تێدایه، ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ هاریكاری ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی دروستبوون" كه‌ریم شوكر وایوت.
یه‌كێتی پاراستنی هاووڵاتیانی ده‌وێت
پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ئارامی زیاتری ناوچه كوردستانییه‌كان پێكده‌هێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان هه‌ردوولا زیاتربێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپا له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كهپێكهێنانی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه رۆڵی ئه‌رێنییان ده‌بێت له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری".
كه‌ریم شوكر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر هاووڵاتییان، كارده‌كات بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هاووڵاتییانمان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتو و دوبز له‌سه‌ر هێڵی گه‌رمی ناسه‌قامگیریدان و پێویسته پارێزگاری‌یان لێبكرێت له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان".
هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیری
ته‌ئكید له هه‌ماهه‌نگی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌پێناو ئارامی زیاتر ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌یهود په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:وه "هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق كارێكی پێویسته‌و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی سیستمی ئه‌منی و به‌رگری كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت لهرووبهڕووبونهوهی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش".
"هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق كارێكی پێویسته نه‌ك ته‌نها له‌بواری ئاسایش و سه‌ربازیدا، به‌ڵكو پێویسته له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت تاوه‌كو بگه‌ینه ته‌واوكاری ئه‌منی و ئابووری پێویسته هه‌نگاوه‌كان به‌پێكهێنانی لیوای هاوبه‌ش و سه‌ركرادیه‌تی یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی راسته‌قینه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت" محه‌مه‌د سه‌یهود وایوت.
پێشمه‌رگه وه‌ك سیستمی به‌رگری عیراق
لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و ژووری هاوبه‌ش بۆ لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر پێكده‌هێنرێت.
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌گه به PUKMEDIA ی رایگه‌یاندوه: "سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ده‌كاته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه به‌پێی ده‌ستوور به‌شێكه له‌سیستمی به‌رگری عیراق".
" له‌وچوارچێوه‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سوپای عیراق ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌وناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان تێدایه و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم". لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وایوت.
هه‌نگاوه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و ژووری هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه، بریاڕیشدراوه هێزێكی هاوبه‌ش له‌پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و قه‌زای دوبز و شه‌نگال پێكبهێندرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP