مه‌زڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووه‌م 2022، زانیاری نوێی سه‌باره‌ت به ئەحلام بەشیر کە تۆمەتبارە بە تەقینەوەکانی شه‌قامی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ ئاشکرا کرد.
كۆبانێ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی (مۆنیتۆر)، ئاشكرایكردووه، "ئەحلام بەشیر کە به ره‌چه‌ڵ سوریاییە، سێ جار هاوسەرگیری لەگەڵ سێ كه‌س له تیرۆرستانی داعش کردووە".
ئاماژەی بۆئەوەشکردوه كه، بۆ یەکەمجاره ئەم زانیارییانە ئاشكرا ده‌كات، "ئەو ژنەی بە تۆمەتی تەقینەوەکانی ئەستەنبوڵ دەستگیرکراوە لە خێزانێکه کە پەیوەندییان بە تاقمی تیرۆریستی داعشەوە هەیە، سێ برای لە نێو داعشدا کوژراون، یەکێکیان لە ڕەقە کوژراوه، دووەمشیان لە منبەج کوژراوە و سێیەمیشیان لە عێراق کوژراوە”.
مه‌زڵوم كۆبانێ ئاشكراشیكردوه، "یەکێک لە براکانی تری ئه‌و ژنه تۆمەتبارە، له ئێستادا فەرماندەیه له نێو چه‌كداره میلیشیاكانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە عەفرین، كه توركیا پشتیوانیان لێده‌كات".
ئەحلام بەشیر، كه توركیا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه وه‌ك ئەنجامدەری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شەقامی ئیستیقلال لە ناوەڕاستی شاری ئەستەنبوڵ ناساندی و له‌و ده‌ركه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیانه‌دا باسی له‌وه‌كرد كه پێش ته‌قینه‌وه‌كه چاودێریی و سیخوڕی لە ناوچەی تەقسیم كردووه.
ئه‌حلام بەشیر لەدایکبووی ساڵی 1999 سوریایه و لەکاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی توركیادا له‌گه‌ڵیدا باسی له‌وه‌كرد کە لە ساڵی 2017 لەڕێگەی هاوڕێیه‌کی به‌ناوی "ئەحمەد ئه‌لف" ڕێکخراوە کوردییەکانی ناسیووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP