دادگای فیدڕاڵیی عێراق، کارکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بە یاسای ھەڵوەشاوەی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بە نادەستووری ناساند و حکومەتی ھەرێمش پابەنددەکات بە کارکردن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤.
بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسێی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان بە (کوردسات نیوز)ی راگەیاندوه، ئەمڕۆ دوای 3 دانیشتن دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاریداوه بە نادەستووریبوونی کارکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ی خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە ھەڵوەشاوەتەوە، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر کاری پێدەکات.
بە وتەی پارێزهر بەشدار حەسەن، بەشێکی تری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی ھەرێم، بە کارکردن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤ی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، کە ئەو یاسایە خزمەت بە خانەنشینانی ھەرێم دەکات، چونکە بەپێی یاساکە کەمترین مووچەی خانەنشینان ٥٠٠ ھەزار دینارە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP