وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، داوا له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات نرخی ئینتەرنێت كه‌مبكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئاگادارینامه‌یه‌ك كه ئیمزای د.هیام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی له‌سه‌ره‌و له رۆژی 23-11-2022 ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی کردووە، داوایکردووە بەڕێژەی ٢٠٪ نرخی خزمەتگوزارییەکانیان له رۆژی 1-12-2022 کەم بکەنەوە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، ھەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت به‌و بڕیاره روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم رایگەیاندوه، بڕیارەکە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەو کۆمپانیاکانی ھەرێمیش پێویستە نرخەکان بەو ڕێژەیەی دیاریکراوە، کەم بکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP