لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبونەوەیەکی گرنگ ئه‌نجامده‌درێت

عێراق
15:57 - 2022-11-28

بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبنەوە بۆتاوتوێکردنی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ و چەند پرسێکی تری گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات .

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا  لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر ( تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان ، یاسای ھەڵبژاردن ، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP