دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق، موڵکدارێتی ٣٥٠٠ دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی گوندێكی سهربه داقوق گهڕاندهوه، دوای ئهوهی عهرهبی هاورده ههوڵی داگیركردنیان دهدا.
لهو بارهیهوه، "شکار مەردان" پارێزەری کەیسی زەویوزاری کشتوکاڵی لە داقوق و ئەندامی ناوەندی یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دوای ئەوەی عەرەبە ھاوردەکان لە دوای ساڵی ٢٠١٧ەوە ھەوڵیانداوە موڵکدارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک داگیربکەن و داوای گەڕانەوەی موڵکدارێتی زەوییەکانی (داقوق)یان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرکوک و بەغدا کرد.
وتیشی، بەبەڵگە سەلماندیان زەوییەکان موڵكی کوردە و دادگای تێھەڵچوونەوەی (داقوق)ش دوا بڕیاری لەسەر کەیسەکە دا.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد، بەپێی ئەو سکاڵایانەی پێشکەشی دادگاکەیان کردووە، موڵکدارێتی ٣٥٠٠ دۆنم زەوی موقاتەعەی ٤٥ کە زەوی گوندی سنوور لە قەزای داقوق دەگرێتەوە بۆ جوتیارانی ئەو گوندە گەڕێندرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP