به ئاماده‌بوونی خێزان و كه‌سوكارو هاوخه‌بات و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێیانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29-11-2022، لەهۆڵی رۆشنبیری له‌شاری سلێمانی، چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید نه‌قیب زوهێر به‌ڕێوه‌چو.
وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه له وتارێكدا كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 40 رۆژه فرمێسكی خه‌م له‌چاومان ده‌بارێت بۆ له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌نج و هه‌ڵكه‌وتوو"، وتیشی " ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه و له داهاتووشدا به‌ده‌ستدێت له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانه‌وه‌یه، میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه خاوه‌نی ئه‌م ئیراده‌یه و هه‌رگیز له‌بننایه‌ت".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاروانێكی گه‌وره‌ی شه‌هیدانی به‌ڕێخستووه، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، یه‌كێتی و رۆڵه قاره‌مانه‌كانی سنگیان به گولله‌وه‌یه، یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و ژماره شه‌هیدو تێكۆشه‌رانه بێت، خه‌یاڵیان خاوه ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر كه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن"، وه‌ستا ره‌سوڵ وایوت.
پاشان وتاری بنه‌ماڵه له لایه‌ن محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه باوكی شه‌هید نه‌قیب زوهێره‌وه پێشكه‌شكراو سوپاسی سه‌رۆك بافڵ و هه‌موولایه‌كی كردوو راگه‌یاند: "به‌ئاماده‌بوون و هاوخه‌میتان له ئازاری ئێمه‌تان كه‌مكرده‌وه.
وتیشی: "کە هەواڵەکەم پێگەشت و سەرۆک بافڵ-م بینی، پێیوتم تەنها کوڕی تۆ نییە، کوڕی منیشە، بەڕاستی سەلماندی کوڕی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
عه‌قید حه‌یده‌ر به‌ناوی فه‌رمانده‌یی كۆماندۆی هێزه‌كانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یادی 40 رۆژه‌ی شه‌هیدێكی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ وشه و په‌یامێك ناتوانێت به‌ته‌واوی وه‌سفی قاره‌مانێتی ئه‌و شه‌هیده‌مان بكات، ده‌ستله‌سه‌ر سنگ و به دڵێكی پڕ له‌تۆڵه یادی شه‌هیدی فه‌رمانده نه‌قیب زوهێر ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و وه‌كو هێزی كۆماندۆی كوردستان پرسه‌و و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ین و جارێكی‌تر به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر رێگا‌و رێبازی شه‌هید زوهێر درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین".
رۆژی 19-10-2022، ھێزێكی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ھێزه‌كانی كۆماندۆ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك له‌دژی تیرۆرستانی داعش له سنووری ناحیه‌ی زینانه، بۆمب و مینی چێندراو به ئۆتۆمبێله‌كانی ھێزه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه‌و له ئه‌نجامدا نه‌قیب زوھێر محه‌مه‌د شه‌ھید بوو، هه‌روه‌ها ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی كۆماندۆ و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP