هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومان و تۆپببارانی ناوچه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئەمڕۆ 29ی تشرینی دووه‌می 2022 له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، " ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی ره‌نگه لە هەر کاتێکدا دەست پێ‌بکات.
باسی له‌وه‌شكرد كه، ده‌توانرێت ئه‌و ئۆپراسیۆنه به چه‌ند شێوازێك ئه‌نجامبدرێت و واده‌و شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی وڵاته‌كه‌ی دیاریده‌كات، یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریاش ده‌پارێزن".
دووپاتشیكرده‌وه كه، وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP