نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له پارێزگای كه‌ركوك و له حكومه‌تی فیدراڵ ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتوه.
دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كاره‌با له‌كه‌ركوك به‌رده‌وامه، نوسراومان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی فیدراڵ كردوه، ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتوه بۆ ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی ناوه‌ندی شار كه كێشه‌ی زۆریی لۆدی كاره‌بایان ھه‌یه‌و پێویستیان به محاویله‌ی زیاتره، له‌سه‌ر داوای ئێمه محاویله‌ی زیاتر‌و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێت، وه‌ك گه‌ره‌كه‌كانی؛ كوردستان، په‌نجاعه‌لی، باروتخانه‌و شۆراو".
وتیشی: "پڕۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و بڕیاری ده‌سته‌ی بۆچونه‌كانی له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌بای له‌سه‌ر دراوه‌و له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داھاتوودا پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی تائێستا وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌كارنه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و گه‌ره‌كانه ته‌نها به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه بووه، هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پڕۆژه‌ی بودجه بۆ په‌رله‌مان ئێمه جه‌خت له‌م پرسه ده‌كه‌ینه‌وه‌و به په‌سه‌ندكردنی بودجه ڕاسته‌وخۆ كاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP