قوباد تاڵەبانی: ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بێتەدی

کوردستان
19:42 - 2022-12-03


 
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت پیرۆز دەکات و دەڵێت، "قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە".

 دەقی پەیامەکە...

لەرۆژى جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا، سەربارى دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزباییمان بۆ خاوەن پێداویستیەکانی جیهان وعێراق و هەرێمی کوردستان، هیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کەبەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتاى گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.

قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە ومامەڵەیەکی بنیاتنراو لەسەر رێز و هەڵسەنگاندنی کارو گرنگیدان بەتوانا و لێهاتووییتان، سەربارى هەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەى زیاتری چوونەوە نێو کۆمەڵ و پێکهێنانی خێزان و دۆزینەوەى هەلى کار.

بۆ ئێوەى خوشک و براکانمان دووپاتی دەکەینەوە کە؛ هەمیشە پشتیوانتانم.

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP