سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی
رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ4-12-2022 به ژماره‌یه‌ك موشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی (زێلكان)ی
سوپای توركیا له سنووری (باشیك)ی سه‌ربه پارێزگای نه‌ینه‌وا موشه‌كباران كرا، به‌ڵام
تائێستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئاشكرایكردوه كه له‌نێو حەوشەی ماڵێک لە ناحیەی (باشیك) لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ هه‌شت
موشه‌ك له جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی توركیا كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،
دوێنێ چوار موشه‌ك له جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان كران، كه
(لیوای ئه‌حراڕی عێراق) كه گورپێكی چه‌كداریی نه‌ناسراوه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و
هێرشه گرته‌ئه‌ستۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP