وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه ٤٠٠ هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی عێراق ده‌ره‌خسێنێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد داڕێژراوه و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی و خزمه‌تكردنی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت و وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت، زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و بێكاران ده‌ره‌خسێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP