تاریق كارێزی
به‌شى هه‌شته‌م
هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، كاتێك له ده‌ڤه‌ری
ئه‌رده‌ڵانه‌وه به‌ره‌و حه‌وزی مه‌زن و فره ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتوور له كرماشان ڕووه‌و
باشوور ده‌چین، هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌كی زۆر له ڕووی پێكهاته‌ی ئه‌تنییه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین.
موسڵمانی سوننه و شیعه له پاڵ ژماره‌یه‌كی زۆری یارسان ده‌بینین. تیره‌ی كه‌ڵوڕ
و له‌كیش به‌شێكی فراوان له میرات و كولتووری كرماشان پێك ده‌هێنن، هه‌موو ئه‌مانه
مه‌ودایه‌كی فراوان له ڕووی پۆشینی پۆشاكی میللیی كورده‌وه ده‌ڕه‌خسێنن. له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا
پۆشاكی ژنانه به تایبه‌تی به‌ستنی شه‌ده و هه‌وری، زۆر جوان و ڕازاوه‌یه. پۆشاكی
پیاوانه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به گشتی كورته‌ك و شه‌رواڵه، له نێو یارساندا پیاوان
كڵاوی لباد له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. له كرماشانیش به‌ره‌و خوار، ئیدی ئیلام و لوڕستان و
به‌ختیارییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر پۆشاكیان چون پۆشاكی
كرماشانه، به‌ڵام هۆزه‌كانی لوڕ و به‌ختیاری، ته‌رز و ستایلی تایبه‌تی پۆشاك ده‌خه‌نه‌ڕوو،
كه پێشتر باسمان كردن.
پۆشاكی كوردی ڕۆژئاوا
ئه‌گه‌ر له تابلۆی گه‌وره نیگاركێشانی ڕۆژاوئای
كوردستان، نموونه‌ی عومه‌ر حه‌مدی (مالڤا) و زوهێر حه‌سیب و ئه‌وانی دیكه‌ش، ورد
ببینه‌وه، ده‌بینین سیمای پۆشاكی ده‌ڤه‌ری جزیره و كۆبانێ و عه‌فرین ده‌خه‌نه‌ڕوو،
به تایبه‌تی پۆشاكی سه‌ری ژنانی كورد له‌و دڤه‌رانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، كه چڕستانێكی
ڕه‌نگ و شێوه‌یه، هه‌مان پۆشاكی سه‌ر له لای ژنانی هۆزی عه‌ره‌بی شه‌ممه‌ریش ده‌بینین،
كه له ده‌ڤه‌ری جزیره‌دا هاوشانی كورد ده‌ژین. پۆشاكی پیاوانی كورد له ده‌ڤه‌ری
جزیره‌دا جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پۆشاكی پیاوانی عه‌ره‌بی هه‌مان ده‌ڤه‌ردا نییه.
ئه‌مه‌ش له پای سروشتی شوێنه‌كه‌وه هاتووه، كه ده‌شت و كه‌ناری بیابانه، ئه‌مه‌ش
وا ده‌خوازێت پیاوان دیزداشه‌ی عه‌ره‌ب و پارچه‌كانی دیكه‌ی ته‌واوكه‌ری ئه‌و پۆشاكه
له‌به‌ر بكه‌ن. به‌ڵام له عه‌فرین جۆرێكی دیكه‌یه، شه‌رواڵ و كورته‌كی كراوه و
به‌رسینگ (هێله‌گ) له‌گه‌ڵ كڵاوی قوت و مه‌ندیلی سه‌ر، پۆشاكی پیاوانی عه‌فرینه.
پۆشاكی ژنانی كوردی عه‌فرینیش به هه‌مانشێوه، وه‌ك پێشتر باسمان كرد، تایبه‌ت و ڕه‌نگین
و فره پارچه‌یه. ئه‌مه‌ش زاده‌ی ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه، عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی چیاییه.
پۆشاكی ئێستای كورد
ماڵپه‌ڕ ئینسیكلۆپیدیای ویكیپیدیا له به‌شی
زمانی عه‌ره‌بیی خۆیدا له باره‌ی پۆشاكی كورده‌وه نووسیویه‌تی «كورد پۆشاكی نه‌ریتیانه
و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌به‌ری ده‌كه‌ن، جاران ئه‌وه پۆشاكی ڕۆژانه‌یان بوو، ئێستا
ته‌نیا له یاد و بۆنه‌دا له‌به‌ری ده‌كه‌ن. نه‌ریتی كورد وایه، هه‌موو كچ و ژنێك، هه‌موو كوڕ و پیاوێك ده‌بێت به لای
كه‌مه‌وه ده‌سته جلێكی كوردیی هه‌بێت، چونكه په‌یوه‌ندیی به یاد و بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه
هه‌یه، به تایبه‌تی بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و به دروستی نه‌ورۆز، كه هه‌موو
ساڵێك 21ی ئادار به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی زایین، جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كورده.»
پۆشاكی پیاوانی كوردیش «هی سه‌دان ساڵی به‌ر له ئێستایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ
بوونی زه‌مان گه‌شه‌ی كرد، بۆ هه‌ر وه‌رزێك كووتاڵ و ستایلی تایبه‌ت هه‌یه.»
هه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی پۆشاك
ڕۆژنامه‌ی تورك زمانی «زه‌مان» بڵاوی كرده‌وه
و وتی «به‌م دواییه گۆڤاری ئه‌لیكترۆنیی (كۆبار) له توركیا چووه نێو كۆی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی
به زمانی كوردی ده‌رده‌چن، ئامانجیش پاراستن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورده.
دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاره‌كه، له‌یلا ئه‌رسۆی، ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وان به نیاز بوون
ته‌نیا به سۆشیال میدیا به‌سی لێ بكه‌ن.» ئه‌و وتی «من و ئایشه نوور ئۆزال به‌ر
له دوو ساڵ بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئینستیگرام دابمه‌زرێنین كه
بایه‌خ به پۆشاك و ئارایشت و جوانكاری بدات. دواتر بینیمان ده‌كرێ كاره‌كه‌مان ته‌نیا
له چوارچێوه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سۆشیال میدیا نه‌وه‌ستێت، به‌م جۆه وه‌ك گۆڤارێكی
ئه‌لیكترۆنی هاتینه ده‌ست.» له‌یلا ئه‌رسۆی له باره‌ی ئامانجی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆڤاری
(كۆبار)ه‌وه وتی «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان نییه، ئێمه له چه‌مك و واتای پۆشاك
ناگه‌ین، هه‌ر چییه‌كی بخرێته به‌ر ده‌ممان، ئێمه له‌به‌ری ده‌كه‌ین. كاتێك وشه‌ی
«كورد» و «جلوبه‌رگ»یش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئیدی زاراوه‌ی وه‌ك خۆماڵی و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌سه‌نایه‌تی
دێنه گۆڕێ. ئه‌وه خواست و مه‌به‌ستی ئێمه نییه. ئامانجمان بڵاوكردنه‌وه‌و دیزاینی
هاوڕێیانی به‌شداری مۆده‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیپۆشن و له‌به‌ری بكه‌ن.»
عه‌ره‌ب و پۆشاكی كورد
ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌وڵمان نه‌داوه
بره‌و به جلوبه‌رگی خۆمان بده‌ین، ڕیكلاممان بۆ نه‌كردووه تا له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
كوردیشدا هه‌ڕمێن په‌یدا بكات. نموونه‌یه‌كی جوان و به‌رجه‌سته له پێشوازی كردنی
جلوبه‌رگی كورد له لایه‌ن غه‌یره كورده‌وه، له عیراقدا خۆی ده‌نوێنێت. هه‌ردوو
گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب ده‌یان ساڵه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا پێكه‌وه ده‌ژین.
په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كولتوورییان له نێواندا هه‌یه، ئه‌م دوو
گه‌له به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مدار به ڕووی یه‌كدا كراونه‌ته‌وه. ته‌نیا
گرفتی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له ده‌وڵه‌تی عیراقدا له باری سیاسییه‌وه‌یه، به‌ریتانیای
كۆلۆنیال ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی دایه عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه‌ی خسته په‌راوێزه‌وه.
ئه‌م په‌راوێز خستنه كوردی به‌ره‌و یاخی بوون و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش برد. له خۆشبه‌ختیمان،
ئه‌و په‌یوه‌ندییه مۆله‌قه‌ی نێوان حكومه‌تی عیراق و شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستان
و دواتر نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه سارد و گه‌رمیی زۆری
به خۆیه‌وه دیوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و ئابوورییه‌وه،
له نێو خه‌ڵكدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه، ڕێی پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان
كورد و عه‌ره‌ب هیچ كێشه و ته‌گه‌ره‌یه‌كی له به‌رده‌مدا نییه، به‌ڵكوو كێشه‌یه‌كی
سیاسی هه‌یه كه به درێژایی یه‌ك سه‌ده له ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عیراق، حكومه‌تی
ئه‌و وڵاته نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بكات.
هه‌موو ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا وتم وه‌ك به‌راییه‌ك
بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم، كورد و عه‌ره‌ب به ڕووی یه‌كدا كراوه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕه‌گاژۆی
دۆستانه و دراوسێیانه‌ی باش كۆیان ده‌كاته‌وه. كورد له ڕێی فێر بوونی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه
به‌ره‌و ڕووی عه‌ره‌بدا كراوه‌یه، ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌ب له ڕووی فێربوونی زمانی
كوردییه‌وه هاوتای كورد نییه له فێر بوونی زمانی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام به‌وه‌ی ڕوو
له كولتوور و كه‌له‌پووری كورد ده‌كات، قه‌ره‌بووی لایه‌نی كوردی نه‌زانییه‌كه‌ی
ده‌كاته‌وه. عه‌ره‌ب كه ڕوو له پۆشینی جلوبه‌رگی كورد ده‌كات، ئه‌مه به‌شێكه
له كرانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌ره‌و ڕووی كورددا. دێته‌وه بیرم ساڵانێك (1963- 1973)
كه له شاری كووت، ناوه‌ندی پارێزگای واست له ناوه‌ڕاستی عیراق، ده‌ژیاین، خێزانه
عه‌ره‌بی ئه‌و شاره‌مان ده‌بینی كه له ڕووی سه‌رسامییه‌وه پۆشاكی كوردی‌یان بۆ
منداڵه‌كانیان ده‌خواست. ماڵپه‌ڕی (شه‌فه‌ق نیوز) ڕاپۆرتێكی له باره‌ی خولیا بوونی
عه‌ره‌ب به پۆشاكی كورد بڵاوكرده‌وه، له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه «جلوبه‌رگی میللی
ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیی گه‌ل و پێكهاته‌كان ده‌نوێنێت، له نێو جلوبه‌رگی
میلله‌تاندا هه‌ندێك جلوبه‌رگ سه‌رنج ڕاكێشن، چونكه دیزاینیان ورد و جوانه، دڵگیره
و خه‌ڵكی دی پاڵ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌دا هاوبه‌شی خاوه‌نه‌كه‌ی
بن. پۆشاكی ژنانی كورد ئه‌و ئامانجه‌ی پێكا، كاتێك گه‌لێك له ژنانی عه‌ره‌ب پۆشاكی
ژنانه‌ی كوردیان پۆشی.» ڕاپۆرته‌كه نووسیویه‌تی ده‌ڵێت «گۆران حه‌مید به‌رگدوور و
كووتاڵ فرۆشێكی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه، ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م به‌هاره ئه‌وه‌نده‌ی
جلی كوردیم بۆ ژنانی عه‌ره‌ب دووری، ئه‌وه‌نده‌م بۆ ژنانی كورد نه‌دووری.» ئه‌و به‌رگدووره‌ی
جلی كوردی دووپاتی كرده‌وه «ئاره‌زوویه‌كی زۆر له لای ژنانی عه‌ره‌بی باشوور و
ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌یه به‌ره‌و پۆشینی جلی كوردی، نه‌ك هه‌ر ژنانی عه‌ره‌ب له
ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكوو زۆر له ژنانی عه‌ره‌ب له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستانیشه‌وه داوای پۆشاكی كوردی ده‌كه‌ن، كه دوای دوورین به پۆسته بۆیان ڕه‌وان
ده‌كرێت.»
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی جۆری قوماش
و پێوانه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، گۆران ڕوونی ده‌كاته‌وه «ئێمه له ئینته‌رنێت
و سۆشیال میدیادا ماڵپه‌ڕمان هه‌یه، له ڕێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه جۆر و ڕه‌نگی
كووتاڵه‌كه هه‌ڵده‌بژێن، پاشان پێوانه‌ی له‌ش و لاری كه‌سه‌كه‌مان بۆ ڕه‌وان ده‌كه‌ن،
دواتر ئێمه جله‌كه دیزاین ده‌كه‌ین و ده‌یدوورین و له ڕێی ترمیناڵه‌وه ڕه‌وانی
ده‌كه‌ین.» به وته‌ی گۆران «ئه‌م وه‌رزی به‌هاره سه‌دان داواكاریم له به‌غدا و
ناسریه و به‌سرا و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقه‌وه بۆ
هات، ئه‌وان پاره‌ی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له دوورینی جلوبه‌رگه‌كه‌یان
بكه‌ین و به زوویی بۆیان بنێرین. به ڕاستی ئێمه به زۆر بوون و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی
داواكاری بۆ ئه‌م ساڵ، سه‌رسام بووین، ژماره‌ی ئه‌و ژنه عه‌ره‌بانه‌ی داوای جلوبه‌رگی
كوردی‌یان كرد، زۆر له ژماره‌ی ئه‌و ژنه كوردانه‌ی داوای جلوبه‌رگی كوردی‌یان كرد،
زیاتر بوو.» په‌یوه‌ست به نرخ و جۆری ئه‌و كووتاڵه‌ی بۆ پۆشاكی كوردی به‌كاری ده‌هێنن،
گۆرانی به‌رگدوور وتی «نرخی هه‌ر ده‌سته جلێكی ژنانه‌ی كوردی له نێوان 50 تا 600
دۆلار ده‌بێت، جاری واش هه‌یه تا 1000 دۆلار ده‌چێت.»
چاوه‌ڕوانی دوایین به‌شی داهاتووی ئه‌م بابه‌ته
بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP