لە 2 بۆ 3 هەفتەی داهاتو ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵ ده‌گاته‌ سلێمانی

کوردستان
20:39 - 2022-12-06


ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ دەرزی گەشەی منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان نه‌ماوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: گرفتەكه‌ کاتییەو لە 2 بۆ 3 هەفتەی داهاتو وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ سلێمانی دابین دەکات.
 
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان، رایگەیاندوه‌، لە ئێستادا دەرزی گەشە لە نەخۆشخانەکەیاندا نەماوە، ئەو گرفتەش ساڵانە رودەدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو دەرزییە وەزارەتی تەندروستی عێراق دابینی دەکات، چاوەڕێ دەکرێت لە 2 بۆ 3 هەفتەی داهاتو قۆناغێکی دیکەی ئەو دەرزیە بگاتە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید.
 
باسی له‌وه‌شكردوه‌، لەئێستادا 600 منداڵ لە نەخۆشخانەکەیان ئەو دەرزییە وەردەگرن کە تایبەتە بە گەشەی منداڵ و بەگوێرەی پێویستیش دەدرێت بە نەخۆشەکان، بەهۆکاری ئەوەی ئەو دەرزیەش لە بازاردا جۆری جیاوازی هەیەو نرخەکانیان گرانە، بۆیە زۆرینەی رەهای ئەو منداڵانەی کێشەی گەشەیان هەیە، لە نەخۆشخانەکەیان ئەو دەرزیە وەردەگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP