شەفافیەت داهاتی ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرینی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
18:06 - 2022-12-18


  
ماڵپەری شەفافیەت داھاتی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی کانونی یەکەم لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین بڵاوكرده‌وه‌ كه‌،" شەش ملیارو ٢٧٣ ملیۆن دینار" بووە.

زۆرترین داھاتش لە گەنجینەی دووی سلێمانی بووە کە پێنج ملیار دینار بووە، و گەنجینەی یەکیش ٤١٤ ملیۆن دینارو گەنجینەی ڕاپەرین ٢٢١ ملیۆن دینار بووە.

ھەروەھا گەنجینەی گەرمیان ٦٧ ملیۆن و گەنجینەی چەمچەماڵ ٣٦ ملیۆن و گەنجینەی ھەڵەبجە ١٢ ملیۆن دینار بووە.

بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری  پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP