كریستالینا جۆرجیفا، سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئابوری وڵاته گه‌وره‌كانی جیهان له‌وانه‌ش ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و چین گه‌شه‌ی ئابورییان دابه‌زیوه، بۆیه پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ بۆ جیهان ساڵێكی ئابوری سه‌خت بێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌گوێره‌ی داتاكانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئابوری ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و چین كه سێ گه‌وره‌ترین ئابوری جیهانن، هه‌رسێكیان گه‌شه‌ی ئابورییان خاو بوه‌ته‌وه.
29ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان له بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، تا دێت له جیهاندا پشت به‌ستن به نه‌وت و غاز وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه كه‌متر ده‌بێته‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌وان وزه‌ی دۆستی ژینگه (وزه‌ی خۆر و با) زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق ئابوری وڵاته‌كه‌ی هه‌مه‌جۆر نه‌كات و ته‌نها پشت به یه‌ك داهات ببه‌ستێت، چیتر ده‌رفه‌تی خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان له‌به‌رده‌م نامێنێت و گه‌شه‌ی ئابورییه‌كه‌شی خاو ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP