عیراق بیمه‌ی ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندو هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

تەندروستی
18:39 - 2023-01-03

حكومه‌تی عیراق به‌ ره‌سمی بیمه‌ی ته‌ندروستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ .
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: فۆرمێك له‌سه‌ر وێبسایتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كارا ده‌كرێت و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت پڕی بكه‌نه‌وه‌، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا دیاری ئه‌كرێن و به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وچاودێری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدان ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌م بیمه‌ی ته‌ندرووستیه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ به‌ خۆڕایی ده‌توانن ده‌رمان وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی شێوازه‌كانی سودمه‌ندبوون له‌ بیمه‌ی ته‌ندرووستی و چۆنیه‌تی ڕێكار ومه‌رجه‌كان هێشتا زانیاری ورد و ته‌واو نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌م نزیه‌كانه‌ هه‌موو زانیاریه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP