لە هەشت ساڵی ڕابردودا 135 ههزار كهس هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووهو کۆچیان بهرهو وڵاتانی دهرهوه کردوە، لەو ژمارهیهش 19 ههزار و 200 كهسیان لە ساڵی 2022دا بوە.
به وتهی ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، لەو ژمارەیەی کە لە ساڵی 2014وە کۆچیان کردوە، 366 کەس بونەتە قوربانی بەدەر لەو کەسانەی کە بێ سەروشوێنن، دەڤەری ڕاپەڕینیش "پشکی شێر"ی بەرکەوتوە لە ڕێژەی کۆچبەران و قوربانیان کە ژمارەیان 29 ههزارو 100 كۆچبهره و لە نێویاندا 94 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەبوبەکر عەلی، ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ (دەنگی ئەمریکا) ڕایگەیاندوه، ئامارەکانیان دەریدەخات زۆربەی کۆچبەران گەنجن، هۆكاری سهرهكی كۆچی ئهو كهسانهش بێکاریی و خراپی دۆخی خراپی ژیانه له كوردستانه.
ئاماژهی بۆئهوهشكردوه، ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا وتیشی، "هۆکاری تریش هەیە وەک نادادی، کە دەبینین نادادی زۆر هەیە، لە ڕوی چێنایەتیەوە بۆتە دوو چین، چینێکیان دەوڵەمەندی هەڵتۆقی کە بە ماوەیەکی کەم بوونهتە خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆر ئەوانەش، ئەو چینە دەگرێتەوە کە خوا پێداوەکانن کە خزم یان خانەوادەی بەرپرسەکانن".
ئامارەکان دەریدەخەن کە بەهۆی باشتربونی دۆخی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵی 2011 تا 2014 کۆچی پێچەوانە بۆ هەرێمی کوردستان هەبوە، بە شێوەیەک کە نزیکەی 37،000 کەس گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرهەڵدانی داعش و دروستبونی چەندین قەیران لە هەرێمدا ئەم هاوکێشەیەی پێچەوانە کردەوە.
ئەبوبەر عەلی ئهوهشیخستووهتهڕو، "دەبینین ئەوەی کە ڕۆشتووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە 90%یان له ڕەگەزی نێرن، ئێمە داتایەکمان لەبەردەستدایە هی ساڵی 2022 لە زانکۆی ڕاپەڕین بەرواوردکاریەکمان کردوە، کە تەنیا بەس لە یەک زانکۆ کە زانکۆی ڕاپەڕینە، ڕێژەکە بەم جۆرەیە،( 1884) ڕەگەزی نێری تێدایە و بەرامبەر بە( 3888) ڕەگەزی مێ، کە دەبێت حکومەت هەڵوێستەی لەسەر بکات".
باسی لهوهشكردوه، پێشتر چەند پڕۆژە یاسا و پێشنیارێکیان پێشکەش بە پەرلەمانی كوردستان کردوە سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچ و دۆزینەوەی میکانیزم بۆ بنەبڕ کردنی ئەم دیاردەیە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
سەرۆکی ئهو ڕێکخراوە، ڕەخنەشی لە کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان گرتووه كه ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم نادهن ئهمهش بووهته هۆکارێك بۆ کۆچی نا یاسایی و گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی کورد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP