رۆژنامه‌نووس شوان محه‌مه‌د له میانه‌ی دیدارێكی میدیاییدا هه‌ندێك داتا‌و ئاماری ئاشكراكرد كه ده‌بنه مایه‌ی ده‌رخستنی ئه‌و راستیانه‌ی زۆر ده‌مێكه میدیاكانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یشارنه‌وه‌و خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه ده‌كه‌ن.
شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت:چ به‌ربه‌ستێك هه‌یه بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٤ ی پارتی تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون؟.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كاك مه‌سرور باسی سڕینه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین نموونه باس ده‌كه‌م كا ئاماری نوێن و ده‌یسه‌لمێنن كه سلێمانی زوڵمی لێده‌كرێت:له‌وانه شاره‌وانی ئاكرێ مانگانه بڕی ٤٠ چل ملیۆن دیناری بۆ سه‌رف ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها ٦شه‌ش ملیۆن!!, به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی دهۆك چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ی سلێمانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت, قایمقامه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق ته‌نها ٤ چوار ملیۆن وه‌رده‌گرن، كه‌چی زاخۆ كه ئه‌ویش قه‌زایه ٣٧٥ ملیۆن وه‌رده‌گرێت!!, هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه هه‌یه له قه‌ره‌داغ كه یه‌كگرتوه نه‌سریه‌كه‌ی چاره‌كێكی ئه‌وانه‌ی دهۆك نابێت!!
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باس له شه‌فافیه‌تی داهاته‌كان بكه‌ین، بێگومان داهاتی گومرگی برایم خه‌لیل و بیره نه‌وته‌كانی عێن زاله‌ش ناشه‌فافن.
وتیشی, پارتی له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیدا عادل نه‌بوو.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت, كه باس له تیرۆركردن بكه‌ین ده‌بێت بپرسین ئه‌ی خوێنی وه‌دات و سه‌رده‌شت و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌و سنوورانه تیرۆر كران كوا؟؟ خۆ ره‌نگی خوێنیان سه‌وز یان ره‌نگێكی تر نه‌بوه!!!؟؟؟.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP