نوری مالكی:چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌ی حكومه‌ت دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

عێراق
12:08 - 2023-01-23


نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، ئاشكرایكرد كه‌ “حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ ده‌دات کە وردە وردە دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌”.

هیشام رکابی،بەڕێوەبەری نوسینگەکە، لە ئه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر رایگەیاندوه‌: دوای ئەو گۆڕانکاریانەی کە سەرۆک وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بانکی ناوەندی عێراق و بانکی بازرگانی عێراق ئەنجامیدا، حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی گرنگی دیکەش ده‌دات وردە وردە دۆخه‌كه‌ ئاسایی دەکاتەوە”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP