له ئیتاڵیا پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی سه‌ركردایه‌تی گورگه‌كانی پایته‌ختی كردوو یانه‌ی رۆمای گه‌یانده چوار تیپه‌كه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه، كاتێك له میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 19ی سیریا ئه‌یدا، یانه‌ی رۆما دوور له یاریگاكه‌ی خۆی روبه‌رووی یانه‌ی سپیزیای خاوه‌ن یاریگا بوه‌وه‌و یاریه‌كه‌شی به دوو گۆڵی خاوێن لێ برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه كه هه‌ریه‌ك له ستیڤان شه‌عراوی و تامی ئه‌براهامه‌وه تۆماریان كردن، به‌ڵام دروستكردنه‌كه‌ی له رێگه‌ی پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینه‌وه بوو.. به‌مه‌ش یانه‌ی رۆما به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP