له ساڵی 2022 دا عێراق، زۆرترین ئۆتۆمبێلی له وڵاتی ژاپۆنه‌وه هاورده كردووه كه به‌هاكه‌یان گه‌یشتووه‌ته 298 ملیۆن دۆلار.
ده‌زگای عێراقی ئاینده بۆ توێژینه‌وه بڵاویكرده‌وه، “له ساڵی 2022 دا عێراق حه‌وت هه‌زار و 841 ئۆتۆمبێلی له ژاپۆنه‌وه هاورده كردووه كه به‌هاكه‌یان 298 ملیۆن دۆلار بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، “ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل نییه له ژاپۆنه‌وه، له ساڵی 2014 شدا 14 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته‌وه هاورده‌كراون، تێكڕای نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك 38 هه‌زار دۆلار بووه، به‌ڵام له ساڵی 2022 تێكڕای نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆ 38 هه‌زار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات خواست له ئۆتۆمبێلی قه‌مه‌ره‌وه بۆ ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسڵ گۆڕاوه”.
ئاشكراشیكرد، “له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 58 ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون و به‌هاكه‌یان گه‌یشتووه‌ته 1.5 ملیار دۆلار”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP