قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی باڵای ئەڵمانیا کۆبوونەوە

کوردستان
13:31 - 2023-01-26


جێگری سەرۆک وەزیران؛ ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای کرد لەپای هاوکاریی و هەماهەنگییان بۆ چاکسازی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگەو رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ  ٢٦/١ لە هەولێر، بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیى له‌ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيای فيدراڵ و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کراو وەفدی میوان پەرۆشی خۆیان بۆ سازان و رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لەبارەی رەوشی عێراقیش؛ کۆبوونەوە جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی هەر گرفتێک لەڕێی دیالۆگەوە کردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندی گشتی.

لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لەچاکسازییەکان کردو لەوبارەیەوە؛ ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای کرد لەپای هاوکارییەکانی بۆ چاکسازی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. هەروەها ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەوان-دا بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەکانی رێگری کردن لە توندتیژی دژی خێزان و فراوانکردنی بیری ئازادی رادەربڕین، هەر بۆیە داوای لێکردن کەبەردەوام بن لەهاوکارییەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP