سه‌رۆك بافڵ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوێخا ئیبراهیمی دیلمان ده‌كات

کوردستان
22:45 - 2023-01-26

‎بەڕێزان بنەماڵەی کوێخا ئیبراهیمی دیلمان، تیكۆشەری دێرینی گەلەكەمان

‎بۆ کۆچی دوایی خاتوو  (حاجی خەج حامد) خێزانی کەسایەتی دیاری کۆچکردوو کوێخا ئیبراهیمی دیلمان و دایکی شەهیدان (سەڵاح دیلمانی، مەجید دیلمانی)، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خزمانی دیلمان دەکەین كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP