ئاسۆ رۆسته‌می یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و یانه‌ی سالمیه‌ی كوه‌یتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژناموانیدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كوه‌یتیه‌كه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه ماوه‌ی شه‌ش مانگه هیچ موچه‌یه‌كی له یانه كه‌وه‌یتیه‌كه وه‌رنه‌گرتوه جگه له پێشه‌كیه‌كی كه‌می بۆنده‌كه‌ی، ده‌رباره‌ی دابه‌زینی ئاستی ئاسۆ رۆسته‌م كه ئه‌مه هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه بێت، ئاسۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند هه‌موان ده‌زانن من به 20 ده‌قیقه هه‌میشه گۆڕانكاریم له‌ئه‌نجامی یارییه‌كان ده‌كرد و فریاد ڕه‌سی یانه‌كه بووم.
ده‌رباره‌ی چوونی بۆ یانه‌كانی خولی سعودی، ئاسۆ ووتی من دواكه‌وتم له گه‌یشتن به خولی سعودی و ئه‌و بابه‌ته كۆتایی هاتووه.
وتیشی: له هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز نزیكم له دوو رۆژی داهاتوو ئاینده‌ی خۆم يه‌كلا ده‌كه‌مه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP