وەزارەتی دارایی نزیكه‌ی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنێت

عێراق
15:03 - 2023-01-30


لەچوارچێوەی بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن و ماوەی خزمەتکردنیان لە دوو ساڵ زیاترە، وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری دامەزراندنی بۆ نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەركرد.  

وەزارەته‌كه‌، ئەمڕۆ 30-1-2023 رایگه‌یاند، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی 24 هەزار و 933 فەرمانبەر کە بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەت، دەستەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاریانکردوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، بڕیاره‌كه‌ پاڵپشتە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23020) لە ساڵی 2023دا، کە وەزارەتی دارایی بە ژمارە (75555) لە 27ـی کانونی یەکەمی 2022 گشتاندنی پێدەرکردوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP