هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی لیوا شێركۆ شوانی و لیوا حسێن مه‌نسوڕو هاوڕێكانیان تێپه‌ڕده‌بێت
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تیرۆریستانی داعش، به سود وه‌رگرتن له خراپی كه‌ش و هه‌وا، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یاندا له سنوری باشوری كه‌ركوك دا‌و و چه‌ند تیرۆریستێكیش بۆ پشێوی نانه‌وه له‌ناو شار خۆیان خزانده ناوشاره‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو له‌سه‌نگه‌ره‌كان و ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتیانی كه‌ركوك له‌ناو شار، رووبه‌ڕووی تیرۆریستان بوونه‌وه‌و په‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه‌و گورزێكی كوشنده‌یان له تیرۆریستانی داعشدا‌و به‌ده‌یان تیرۆریستیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كوشت .
بۆ به‌رگری له شاری كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه، هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، لیوا شێركۆ فاتیح شوانی له شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30 و لیوا حسێن مه‌نسور رۆژی 31 ی 1 له‌گه‌ڵ پۆلێك له پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه له‌گه‌ڵ تاقمی تیرۆریستان گیانیان به خشی و شه‌هیدبوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP