ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری بۆخۆی ئەنجامدا کێ بو ؟

تەندروستی
21:40 - 2023-01-30

وێنەیەکی ڕاستەقینەی پزیشکی رووسی لیۆنید ڕۆگۆژێڤ لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ خۆی لە ساڵی 1961. کاتێک ناچار دەبێت نەشتەرگەری ریخۆڵە کوێرە بۆ خۆی ئه‌نجام بدات چونکە تاکە پزیشک بوو لە وێستگەیەکی توێژینەوەی ڕوسی لە ناوەڕاستی جەمسەری باشور ، رۆگۆزێڤ بەدەست نیشانەکانی هەوکردنەوە دەناڵێنێت بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەو شوێنەدا، بۆیە بڕیاریدا نەشتەرگەرییەکە بۆ خۆی ئەنجام بدات، بەتایبەتی کە ئەو تاکە پزیشکە لەنێو ئەو ١٣ کەسەی کە لە شوێنەکەدا ئامادەبوون. نەشتەرگەرییەکەی لەژێر کاریگەری بێهۆشکردنی ناوچەییدا ئەنجامدا و کاتژمێرێک و ٤٥ خولەکی خایاند.  لەلایەن ئەندازیارێکی میکانیکی و زانایەکی کەشوهەواوە هاوکاری دەکرا ئامێرەکانی نەشتەرگەریان دەدایە دەستی و ئاماژەدان بە ئاوێنەیەک بۆ ناو برینەکە تا بتوانێت شوێنی برینەکە ببینێت . نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو دەبێت و تا  لە ساڵی ٢٠٠٠  و  دوای 39 ساڵ کۆچی وایی دەکات . ئەو کەرەستانەی کە لەم نەشتەرگەرییەدا بەکار هێنراوە تا ئێستاش لە مۆزەخانەی سانت پترسبۆرگ هەڵگیراون 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP