سەرجەم ئەو پۆلیس و ئەفسەرانەی لەکەرکوک سەرپەرشتیاری بەنزیخانەکانیان دەکرد ئاڵوگۆڕیان پێکرا

کوردستان
15:41 - 2023-02-03

عەميد ئازاد محەمەد جوامێر  فەرماندەی ليواى يەكى پۆلیسی وزەو نەوت لەکەرکوک و نەینەوا، تایبەت بەکەناڵی کەرکوکی ڕاگەیاند:
سەرجەم ئەو پۆلیس و ئەفسەرانەی لەماوەی ڕابردوو سەرپەرشتی بەنزینخانەکانی شاری کەرکوکیان دەکرد ئاڵوگۆڕیان پێکراوه‌، کە ژمارەیان 60 پۆلیس و دوو ئەفسەرەو پۆلیسی دیکە لەجێگەیان دانران
ڕاشگەیاند لەبەرنامەیاندایە پۆلیس و ئەفەسەرانی بەنزینخانەکانی دوبزو پردێش بگۆڕن و بەردەوامیش چاودێری دۆخەکە دەکەن، 

وتیشی: ئۆتۆمبێلی يەك تەنكی محەوەر بێت، يان کۆبۆنی لەگەڵ نەبێت و  ژمارەی ئۆتۆمبێلەکه هاوتا نەبێت، شۆفێرەکە دەستگیر دەكرێت و  هەر کەسێكیش ئۆتۆمبێلەکەى بەناوی خۆیەوە نەبێت بۆی نییە  بەنزين وەربگرێت
تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بەنزین وەربگرن كه ئۆتۆمبێلی باوك يان برایان بێت،

عەمید ئازاد محەمەد جوامێر فەرماندەی ليواى يەكى پۆلیسی وزەو نەوت لەکەرکوک و نەینەوا، داواشی لەهاوڵاتیان کرد
هاوكاریان بن و لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک دیمەنێکی نەخوازراو یان سەرپێچییەکی لەوێستگەکانی بەنزین بینی، دەستبەجێ پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکات ئەمەش لەپێناو رێگریکرن لەگەندەڵی و خزمەتی زیاتری دانیشتوانی شارەکە
07706663888
07506663888

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP