بەهۆی بەردەوامی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییە پتهوهکانی توركیا لهگهڵ روسیا، كه ئهمریكاو وڵاتانی ئهوروپای نیگهران كردووه، واشتنتۆن ھەڕەشەی سهپاندنی سزا بهسهر ئهنكهره دەکات.
برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆرو ھەواڵگریی رایگەیاندووە، زیادبوونی ئاستی پەیوەندی بازرگانی و ھەناردە و ھاوردەی کەرتی تایبەتی تورکیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی روسیا بەتایبەتیش لەماوەی ساڵی رابردوودا، به پێشلێکردنی ئاشکرای بڕیارو سزاکانی ئەمریکای لەدژی روسیا ناوبردووهو ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانه، کۆمپانیاو کەرتی تایبەتی تورکیای خستووەتە مەترسییەوەو ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بن، لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
باسی لهوهشكردوه، کەرتی بانکی و کۆمپانیا تایبتهکانی تورکیا سزا دەدرێن کە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەشێکی زۆری سەرمایەکانیان لەدەست بدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP