به‌هۆى بومەلەرزەکەی سوریا 403 کەس گیانیانلەدەستداوە

جیهان
16:08 - 2023-02-06

وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، لە به‌هۆى بومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆ کە پارێزگاکانی حەلەب و حەما و لازقییە و حمس و تەرتوسی گرتەوە، تائیستا 403 کەس گیانیانلەدەستداوە و 1284 کەسی دیکەش برینداربون، هەڵمەتی گەڕان و فریاکەوتنیش بەدوای ئەوانەدا بەردەوامە کە لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا ماون.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، تائێستا بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی سوریاوە 403 کەس گیانیانلەدەستداوە و 1284 کەسی دیکەش برینداربون، لەم کاتەشدا تیمەکانی فریاکەوتن لە حەلەب، لازقیە و حەما بڵاوبونەتەوە و ناردنی هاوکاری پزیشکیش بۆ ئەو ناوچانە بەردەوامی هەیە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، 28 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و حەوت نۆرینگەی پزیشکی گەڕۆک لە حەلەب و لازقییە جێگیرکراون و هاوکاری زیاتریش رەوانەی ناوچە زیانبەرکەوتوەکان دەکات.
وەزارەتی تەندروستی سوریا دەڵێت، ئەو تیمە پزیشکییەی لەئێستادا رەوانەی ناوچە زیانبەرکەوتوەکان کەوتوە پێکهاتون لە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، تیمی پزیشکی، نۆرینگەی پزیشکی گەڕۆک و ئۆتۆمبێلی دیکەی فریاکەوتن کە رەنگبێت لەکاتی پێویستدا سودیان لێوەربگیرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP