نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، سەید عەلی سیستانی ڕاگەیەندراوێکی دهربارهی زهمین لەرزەکانی تورکیا و سوریا بڵاوکردەوە و داوای کردووه، هەوڵەکان بۆ هاوکاریكردنی لێقهوماوان و زیانلێکەوتووان یهكبخرێن.
مەرجەعی باڵای شیعە، ئاماژهی بۆئهوهكردوه، :"ئەو زهمین لەرزەیەی بەم دواییانە لە ناوچەکانی تورکیا و سوریای داو بووەهۆی زیانی گەورەی گیانی و ماددی، لەم سەردەمەدا هاوشێوەی نەبووە.
هیواشی خواستووه تەواوی تواناكان له لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی خێرخواز یەکبخرێن بۆ بە هاناوهچوونی زیانلێکەوتووان و پێداویستییەکانی لێقهوماوان بە خێرایی دابین بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP