به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كه‌ركوك رایگه‌یاند،
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی 13-2-2023 به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌و خاوێنكردنی تۆڕه‌كان،
دابه‌شكردنی ئاوی ماڵان راده‌گیرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه،
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"دوای دواخستنی واده‌ی بڕینی ئاو له كه‌ناڵی ئاوێری(D9) به
مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌و خاوێنكردنی تۆڕه‌كانی ئاو له پاشماوه‌و قوڕولیته، به‌هۆی
ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌فته‌ی رابردو، هه‌روه‌ها سه‌ختی كاركردن له كه‌شوهه‌وای
باراوانییدا، ئه‌مڕۆ به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سامانه ئاوییه‌كان،
بڕیاریدرا رۆژی 13-2-2023 دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر ماڵان بۆ 5- 7 رۆژ رابگیرێت، له‌گه‌ڵ
ته‌واوبوونی كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی تۆره‌كان ده‌ستده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنی
ئاو به‌سه‌ر ماڵان‌دا.
داواشی له هاووڵاتییان
كردووه، پێش ئه‌و واده‌یه ئاوی پێویست عه‌مبار بكه‌ن و زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی
ئاو نه‌كه‌ن.
ئەو ناوچانەشی بڕیاری ئاو بڕین ده‌یانگرێته‌وه،
بریتیین له: (ئیمام قاسم، ئیسکان، شۆرجە، پریادی، موسەڵڵا، حوریە، عروبە، گەڕەکی
نەسر، قادسیە، عەسکەری، ئه‌سرا، نیدا، و دۆمیز ،تەپە، ڕەحیماوه، ئەڵماس، ساحه‌ی تەیاران،
تسعین، رێگای بەغدا، خه‌زرا، واستی، عەدەن، 1ئازار،1 حوزەیران).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP