بڕیاره سبه‌ینێ 9-2-2023 وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عێراق بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن، سه‌باره‌ت به پرسه دارایی و بانكییه‌كان، به‌تایبه‌تش به‌های دۆلار، بگاته ئه‌مریكاو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وەزارەتی گەنجینەو ھەروەھا ژووری بازرگانی ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه.
ئەحمەد سەحاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه، وەفدەکەی عێراق كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، پێكدێت لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و چەند لێپرسراوێکی باڵای تری عێراق.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، وه‌فده‌كه لە رۆژی پێنجشەممەوە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و ھەروەھا ژووری بازرگانی ئەمریکا دەستپێدەکەن، کۆبوونەوەکانیش تا رۆژی سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هه‌زار به دیناری عێراقی جێگیر بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP